سیسته‌مى كاره‌بایى سوكان چییە؟
هه‌موومان ده‌زانین سوكان به‌كاردێت بۆ ئاڕاسته كردنى ئۆتۆمبیل بۆ شوێنى دیاریكراو. له‌سه‌ره‌تاى درووستكردنى ئۆتۆمبیل جوڵانى سوكان زۆر قورس بوو به‌تایبه‌ت له‌كاتى وه‌ستاندا، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره دروستكه‌رانى ئۆتۆمبیل هه‌وڵى پێشختنى سیسته‌مى سوكانیان داوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هایدرۆلیك به‌كارده‌هات له ڕێگه‌ى سیسته‌مێكى دیاریكراوى ڕێكخراوه‌وه، كه له ڕێگه‌ى ماتۆڕى تایبه‌ته‌وه شله‌ى هایدرۆلیك ئاڕاسته‌ى ژوورى تایبه‌ت ده‌كرا بۆ ئاسانكردنى جوڵه‌ى سوكان و هاوكاریكردنى شۆفێر، به‌ڵام كۆمپانیاكان له ئێستادا گرنگى به سیسته‌مێكى تر ده‌ده‌ن كه ئه‌ویش كۆنترۆڵ كردنى سیسته‌مى سوكانه له‌ڕێگه‌ى كاره‌باوه. ئه‌م سیسته‌مه پێویستى به هیچ شله‌یه‌ك نى یه بۆ ئیش پێكردنى، هه‌روه‌ها ده‌نگیشى زۆر كه‌متره به به‌راورد به سیسته‌مى هایدرۆلیك.
له‌ناو داشبۆرد هێمایه‌كى تایبه‌ت دیاریكراوه بۆ ئه‌م سیسته‌مه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره له‌كاتى بوونى كێشه له‌م سیسته‌مه ده‌كه‌وێته ئیش بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى شۆفێر، وه له هه‌ندێك ئۆتۆمبیل هێماى EPS ى بۆ دانراوه. ده‌گونجێ ڕه‌نگى ئه‌م گڵۆپه سوور یان زه‌رد بێت.
له سیسته‌مى هایدرۆلیك بوونى هه‌ركێشه‌ك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌مى هایدرۆلیك یان لێچونى هایدرۆلیك له ڕێگه‌ى سۆنده‌كانه‌وه. به‌ڵام له سیسته‌مى كاره‌بایى بوونى بچوكترین كێشه له سیسته‌مى كاره‌بایى ئۆتۆمبیله‌كه كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر سیسته‌مى سوكان هه‌یه. بوونى پچرانى وایه‌ر یان سوتانى فیوزى تایبه‌ت هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ له‌كاركه‌وتنى سیسته‌مه‌كه. له‌هه‌ندێك جۆرى ئۆتۆمبیل‌دا له كاتى بوونى كێشه‌یه‌كى بچوك ده‌كه‌وێته ئیش و له پاش كوژانه‌وه‌و داگیرسانى ئۆتۆمبیله‌كه سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌وێته ئیش و هیچ كێشه‌یه‌كى نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گڵۆپه‌كه نه‌كوژایه‌وه ئه‌وه كێشه له سیسته‌مه‌كه هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌كاتى بوونى كێشه له سیسته‌مه‌كه هه‌تاوه‌كو ده‌كرێت نابێت ئۆتۆمبیله‌كه بجوڵێنیت، چونكه سووكان به ته‌واوى قورس ده‌بێت و ئه‌گه‌رى زۆره توشى ڕوداوى هاتوچۆت بكات، پێویسته به زووترین كات چاره‌سه‌رى بكه‌یت.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك