LOW OUTSIDE TEMPERATURE مانای چییه؟

ئه‌م ئاگادارى یه ماناى ئه‌وه‌یه پله‌ى گه‌رمى كه‌ش و هه‌وا نزمه هه‌ندێك له كۆمپانیاكان ئه‌م ئاكادارینامه داده‌نێن كاتێك پله‌ى گه‌رمى ده‌گاته 3 پله‌ى سه‌دى یان نزمتر كاتێك سویچى ئۆتۆمبیله‌كه ده‌كه‌یته‌وه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه له‌وانه:
- شۆفێر ئاگادار ده‌بێته‌وه له ئه‌گه‌رى به‌ستنى جاده‌كان.
- ئاگاداركردنه‌وه له ئه‌گه‌رى به‌ستنى ئاو ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه ئاوى ئاسایى تێدا بوو. واته ئه‌نتى فرێز نه‌بوو پێویسته پێش داگیرسان سه‌یرى ئاوى ڕادێته‌ر بكرێت.
- پێویسته ئۆتۆمبیل بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌رمبكرێت چونكه ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌ى لینجى ڕۆن هه‌یه به هۆى سه‌رماوه.
- بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ كه ئاگاى له‌وه بێت له‌كاتى گه‌شتكردن بۆ شوێنێكى سارد پێش دابه‌زینى ئاگاداربێت.
نوسینی:دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك