For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
Glow Plug Indicator

Glow Plug Indicator

ئه‌م هێمایه‌ له‌ ئۆتۆمبیلى گازدا هه‌یه‌. له‌كاتى داگیرساندنى مامناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پستۆن باش گه‌رم نابێت له‌سه‌ره‌تاى ئیشكردنى. ئۆتۆمبیلى گاز له‌برى پلاك په‌ستان به‌كارده‌هێنێت بۆ كردارى ته‌قاندنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستى به‌ گه‌رمكه‌رێك هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئیش كردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیته‌رێكى بچووك به‌كارده‌هێنێرێت بۆ گه‌رمكردنى ناو پستۆنه‌كان له‌ پێش داگیرساندنى به‌تایبه‌تى له‌ كه‌ش و هه‌واى زۆر سارددا. هۆكارى خراپ بوونى ئه‌م گه‌رمكه‌ره‌ ته‌نها كاته‌ و له‌كاتى داگیرساندنى و نه‌كوژانه‌وه‌ى پێویسته‌ ئه‌و به‌شه‌ بگۆڕێت.

پێویسته‌ شۆفێرى ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ سولف لێ نه‌ده‌ن هه‌تاوه‌كو ئه‌م گڵۆپه‌ ده‌كوژێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى بزوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌رمى پستۆن به‌رز ببێته‌وه‌ پاشان سولف لێ بدرێت.

دانا كریم

ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیارى میكانیك

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە