گڵۆپى پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر
ئه‌م هێمایه داده‌گیرسێت كاتێك پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر زیاد له پێویست به‌رز بۆته‌وه به واتایه‌كى تر ئاوى ناو ڕادێته‌ر گه‌شتۆته پله‌ى كوڵان. چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه:
- نه‌مانى ئاو یان كه‌مكردنى له ناو ڕادێته‌ر
- بوونى كێشه له پێرمۆستات (وه‌لفى حماوه)
- خراپى سه‌رقه‌باغى ڕادێته‌ر
له‌كاتى داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه پێویسته ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبیل بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر ئاو به‌رده‌ست بوو ئۆتۆمبیل ناكوژێنیته‌وه و ڕاسته‌وخۆ ئاو ده‌كه‌یت به ڕادێته‌ردا تا سارد ده‌بێته‌وه پاشان ده‌یكوژێنیته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاو نزیك نه‌بوو پێویسته ڕاسته‌وخۆ بیكوژێنیته‌وه.
نابێت سه‌رقه‌باغى ڕادێته‌ر بكه‌یته‌وه تا به ته‌واوى له‌وه دلنیا نه‌بیت كه ئاوه‌كه‌ى ناوى سارد بۆته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر به‌گه‌رمى بیكه‌یته‌وه ده‌تسوتێنێت.
له هه‌ندێك ئۆتۆمبیل ئه‌م گڵۆپه به ساردى شێوه‌ى سه‌وز وه‌رده‌گرێت ئه‌مه‌ش به‌و مانا دێت كه پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر له خوار ئاستى پێویسته و پىویسته گه‌رم بكرێت.
ئه‌گه‌ر گڵۆپى سوور داگیرسا و نه‌وه‌ستیت ئه‌وه له ماوه‌یه‌كى كه‌م ته‌واوى بزوێنه‌ره‌كه له‌كارده‌كه‌وێت و تێچویه‌كى زۆرى ده‌وێت بۆ چاككردنه‌وه. ئه‌و كێشانه‌ى كه دروستى ده‌كات وه‌ك:
- سوتانى گاسكێت
- لاركردنى ڤاڵڤه‌كان (وه‌لف)
- خراپ بوون یان شكانى پستۆن و ڕینگه‌كان
- شكانى كۆنێكتین ڕۆد و هه‌ندێك كێشه‌ى تر.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك