گڵۆپى سیسته‌مى دژه خلیسكان چییه ؟

ئۆتۆمبیله نوێ یه‌كان زۆربه‌یان سیسته‌مى دژه‌خلیسكانیان بۆ دانراوه كه له‌كاتى پێدانى به‌نزینى زۆر بۆ بزوێنه‌ر یان له پێچه‌كان یان له كاتى لووس بوونى جاده‌كان (ته‌ڕبوون، قوڕاویبوون، به‌فربارین) یارمه‌تى ئۆتۆمبیل ده‌دات له‌سه‌ر هێڵى ڕاستى خۆى بمێنێته‌وه و توشى خلیسكان نه‌بێت. ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ سیسته‌مى ABS ده‌به‌سترێت و هه‌مان سێنسه‌ر به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌و كاره. ئه‌م سیسته‌مه ئیشى ABS ناكات چونكه ABS له‌كاتى برێكگرتن ده‌كه‌وێته كار‌و یارمه‌تى وه‌ستاندنى ئۆتۆمبیل ده‌دات به‌ڵام سیسته‌مى دژه‌خلیسك له‌كاتى خێراى به‌رزدا یارمه‌تى ئۆتۆمبیل ده‌دات له‌سه‌ر هێڵى خۆى بمێنێته‌وه.
له‌كاتى بوونى كێشه له‌م سیسته‌مه‌دا گڵۆپى ناو داشبۆرد داده‌گیرسێت و شۆفێر ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه چیتر ئه‌م سیسته‌مه له‌كاردا نى یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت. بۆ زانینى جۆرى كێشه‌كه و دیاریكردنى شوێنه‌كه‌ى پێویسته كۆمپیوته‌رى پشكنینى ئۆتۆمبیل به‌كاربهێنرێت. له‌كاتى داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه كێشه بۆ ئۆتۆمبیل درووست نابێت ته‌نها ئه‌م به‌شه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه له‌كاركردن وه‌ستاوه و یارمه‌تیده‌ر نى یه.
نوسینی:دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك