For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
گڵۆپی برێک

گڵۆپی برێک

ئه‌م گڵۆپه‌ ئه‌گه‌ر بینیت داگیرساوه‌ ئه‌وه‌ ماناى وایه‌ هاندبرێك (برێكى ده‌ست) به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ به‌ دانانه‌وه‌ى برێكى ده‌ست پێویسته‌ ئه‌م گڵۆپه‌ بكوژێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كوژایه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك ئۆتۆمبیلدا ماناى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕۆنبرێك له‌ ناو ده‌بۆى برێك كه‌مى كردووه‌ و پێویسته‌ پڕبكرێته‌وه‌ یان سه‌یر بكرێت ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كى هه‌بوو چاره‌سه‌ر بكرێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كوژایه‌وه‌ و ڕۆتبرێكیش كه‌مى نه‌كردبوو ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ سیسته‌مى برێك هه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌ زوترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه‌ ده‌گونجێت سیسته‌مى برێك به‌ ته‌واوى له‌كار كه‌وتبێت.

دانا كریم

ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیارى میكانیك

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە