گڵۆپى بارگاویكردنه‌وه‌ى باترى
ئه‌م هێمایه داده‌گیرسێت كاتێك كێشه له سیسته‌مى بارگاوى كردنه‌وه‌ى باترى (شحن) هه‌بێت. واته ده‌گونجێت دینه‌مۆى ئۆتۆمبیل كێشه‌ى هه‌بێت یان كێشه له وایه‌رى نێوان دینه‌مۆ و باترى هه‌بێت. له‌م دۆخه‌دا پێویسته به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه باترى بارگاوى نابێته‌وه و ئه‌بێته هۆى له‌كاركه‌وتنى. ئه‌گه‌ر له ڕێگه بوویت پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و به‌شه زیادانه بكوژێنیته‌وه كه وزه‌ى زیاتر له باتریه‌وه وه‌رده‌گرن وه‌ك گڵۆپى زیاده و هه‌واى سارد یان گه‌رم و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ى كوشن و هه‌ر زیاده‌یه‌كى تر تا ده‌گه‌یته شوێنى دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ر كردن. بۆ دیاریكردنى ئه‌م كێشه‌یه ئامێرى تایبه‌ت به پشكنین هه‌یه یان له ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌رى پشكنینى ئۆتۆمبیله‌وه.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك