گڵۆپى ئایه‌رباگ
ئایه‌ر باگ بریتى یه له كیسێكى هه‌واى تایبه‌ت بۆ پاراستنى شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان له ئۆتۆمبیله‌كان دانراوه. ژماره‌ى ئایه‌رباگه‌كان به پێ ى جۆرى ئۆتۆمبیله‌كان ده‌گۆڕێت. له‌كاتى بونى كێشه له سیسته‌مى ئایه‌ر باگ گڵۆپێكى سوور له‌ناو داشبۆرد داده‌گیرسێت. له زۆربه‌ى ئۆتۆمبیله‌كان داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه په‌یوه‌ندى به شیڵدى سوكانه‌وه هه‌یه یاخود پچڕانى وایه‌ر. له هه‌ندێ ئۆتۆمبیل‌دا كه توشى ده‌عم بووه و ئایه‌ر باگ ته‌قیوه داگیرساوه له‌م كاته‌دا پێویسته ئایه‌رباگه‌كه دابنرێته‌وه و سیسته‌مه‌كه ڕێك بخرێته‌وه. له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى كه به‌هۆى خراپى شیڵدى سوكانه‌وه داگیرساوه له‌پاش گۆڕینى شیڵده‌كه ئه‌گه‌ر نه‌كوژایه‌وه ده‌توانین له ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌رى پشكنینى ئۆتۆمبیله‌وه بیكوژێنینه‌وه.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك