ڕۆت چیە و کار و گرنگی چیە و چی ڕوو دەدات لە کاتی زۆر خراپ بوونی ڕۆت لە ئۆتۆمبێل؟

هەموومان دەزانن ئۆتۆمبێل چەندین پارچەی هەیە و ئەم پارچانە بە هاوکاری یەکتریی و بەستنەوەی بە یەکتریەوە کارێک گرنگ ئەنجام ئەدەن . بەڵام زۆر پارچەی گرنگی ئۆتۆمبێل هەیە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە وەک ڕۆت
کار و گرنگی ڕۆت چیە ؟
١. ڕۆت گەیەنەر و بەستەر و یامەتی دەری تایمە لە نێوان مەجموعەی سوکان و ستاپئەکسلی ئۆتۆمبێل
٢. ڕۆت یارمەتی دەری سەرەکی سوکانە بۆ پێچ کردنەوەی سوکانە بە لای ڕاست و چەپ
٣.ڕۆت یارمەتی دەری سەرەکی تایمی میزانیە .
ئایا خراپ بوونی ڕۆت دەبێتە هۆی چی ؟
1. خراپ بوونی ڕۆت دەبێتە هۆی تێک چوونی میزانیەی ئۆتۆمبێل
٢. خراپ بوونی ڕۆت دەبێتە هۆی کرتە کرت و تەقە تەق لە تەگەر لە مەجموعەی سوکان لە تاسەو ڕەگەڵە
٣. زۆر خراپ بوونی ڕۆت و ئیهمال کردنی دەبێتە هۆی قرتان ڕۆت و نەمانی سوکان
تێبینی //
١. هەموو ئۆتۆمبێلێک دوو ڕۆتی هەیە لە پێشەوە
٢. زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان لە شێوەی قیاسی ڕۆت جیاوازن
هەمیشە هەوڵ بدە لە کاتی کڕینی ڕۆت باشترین بکڕی✔
نووسینی //کارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی