For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر پاتری ئۆتۆمبێل

چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر پاتری ئۆتۆمبێل

چەندخاڵێکی گرنگ لەسەر پاتری ئۆتۆمبیل❗

پاتری لەکاتی کوژانەوەی ئۆتۆمبێل 12.6ڤۆڵتە، بەڵام کاتی بە ئیش خستنی ئۆتۆمبێل نابێت لە 10 ڤۆڵت کەمتر بێت و دەبێت ڕاستەخۆ بچێتەوە 13 بۆ 14.3 ڤۆڵت، ئەگەر لە 10 ڤۆڵت کەمتر بوو ئەوە دیارە پاتری لاواز بووە،پێویستە بگۆڕدرێــت، وە ئەگەر لە کاتی ئیش کردنی ئۆتۆمبێل کەمتر بوو لە 13 ڤۆڵت مانای ئەوەیە دیلەمۆ باش شەحن ناکات، وە ئەگەر لە 16 ڤۆڵت زیاتر بوو مانای ئەوەیە دیلەمۆ زیاد شەحن دەکات پێویستە چارەسەر بکێت، کەواتە دیلەمۆ زیاد شەحن بکات یان کەم شەحن بکات دەبێــت بەزوترین کات چارەسەر بکرێت چونکە پاتریەکە دەکوژێت و وە مەترسی عەقڵ سوتانیش هەیە، چونکە ڤۆڵتی زیاد و کەم پێ دەکات!

سەرنج

١- پاتری لاواز کێشی ئۆتۆمبێل کەم دەکات.

٢- پاتری لاواز بەنزین زیاد سەرف دەکات.

٣- پاتری لاواز لەرزینی ئۆتۆمبێل دروست دەکات.

٤- پاتری لاواز مەترسی عەقڵ سوتان دروست دەکات، چونکە عەقڵ بەردەوام پێویستی بە زیاتر لە 7ڤۆڵتە .

٥- بەتایبەتی بۆ مارکەی Nissan دەبێت زۆر ئاگاداری خەتی ساردی بین، کلس یان شل نەبێت!

٦- جێب، دۆج ،کلایزەر بەباشی نازانین چەتاڵی بۆ بکرێت!

#ئەندازیار_شێرزاد

مافی کۆپیکردنەوەی پارێزراوە بۆ ماڵپه ڕی Dasty2Cars

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە