For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
هەڵەیەکی بــاو لای شۆفێران ❗

هەڵەیەکی بــاو لای شۆفێران ❗

Traction Control
بەڕێزان شۆفێرانی بەڕێز لە سەر داشبۆردی ئۆتۆمبیلەکانتان دووگمەیەک هەیە کە لەسەری نوسراوە TRC OFF یــان ESP OFF کە ئاماژەیە بۆ وەستان (ناچالاک) کردنی سیستەمی دیژەخلیسکان، بەڵام ئەم دووگمەیە بەشێوازێکی هەڵە هەندێک شۆفێر بەکاری دەهێنن وا تێگەیشتوون کاتێک پەنجەیان لێ دا و لەناو داشبۆرد هێمای دژەخلیسک هەڵ بوو ئینجا ئەم سیستەمە چالاک دەبێت، نەخێر ئەو سیستەمی دژەخلیسەکە ئۆتۆماتێک بەهۆی حەساسی ABS کانەوە لەحاڵەتی پێویست ئۆتۆماتێک ئیشی خۆی دەکات واتە هەموو کاتێک چالاک کراوە، بەڵام ئەم دووگمەیە لەداشبۆرد بۆ حاڵەتی ناچالاک کردن لە سەر داشبۆرد دروست کراوە بە شێوەیەک کە تۆ پەنجەت پێداکرد ئەم سیستەمە ناچالاک دەکرێت!

ئەم سیستەمە بۆ ڕێگای خلیسک و بەفر یان ناو چەو و قوڕ زۆر گرنگە، یان کاتێک لە خێرای زۆر لەدەستت وەری دەگرێت بە هۆی حەساسەکانی ABS ڕێژەی خێرای وەر دەگرێت و عەقڵی ئۆتۆمبیل فرمان بە حاسەکانی سەر درایڤ شەفت دەکات کە خێرای تایە خێرای زۆرەکان هێواش بکاتەوە.

سەرنج❗

کاتێک ئەم هێمای دژە خلیسکە لە ناو داشبۆرد هەڵ دەبێت ئەم سیستەمی دژەخلیسکە ڕادەوەستێــت و ناچالاک دەبێت.

#car #dasty2cars #car_information

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە