For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
هۆکارەکانی وەرگرتنی ئۆتۆمبێل یاخود ناڕێک ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان چیە؟

هۆکارەکانی وەرگرتنی ئۆتۆمبێل یاخود ناڕێک ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان چیە؟

وەرگرتنی ئۆتۆمبێل یەکێکە لەو کێشانەی کە تووشی ئۆتۆمبێل دەبێ و دەبێتە هۆی ناڕێک ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان ڕێکەکان.

دیارە ئەم کێشەیە شۆفێر زۆر بێتاقەت و ماندوو دەکات، چونکە کاتێک ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان وەریبگرێت یان ڕێک نەڕوات، ئەوا پێویستە شۆفێر زۆر بە ئاگاداریی و بەتووندی دەست بە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەوە بگرێ بۆ ڕێگری کردن لە ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو و پێکدادان.

بەگشتی ناڕێک ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە :

1. خراپ بوونی تایە، واتە خلیسک بوونی تایە جا بەشی دەرەوە یان بەشی ناوەوەی بێت، یاخود تەواوی تایەکە خلیسک بووبێت.

2. خراپ بوونی بوشی تەبەڵە.

3. خراپ بوونی پارچەکانی ڕاگری بەشی پێشەوەی تایە، وەک بۆڵت و ڕۆت و بووش و دەبڵی ئۆتۆمبێل.

4. تێکچوونی میزانیەی ئۆتۆمبێل.

5. خوار بوونی تایە بەشێوەی درێژی، واتە تەرازوو نەبوونی تایە.

6. کەم بوونەوەی هەوای ناو تایە.

7. خواربوون و ناڕێکی سوکان.

8. هۆکارێکی تر هەیە کەوا دەکات ئۆتۆمبێل رێک نەروات، وەک دەعمی ئۆتۆمبێل یان کێشانی تایەی ئۆتۆمبێل بە شۆستەی سەر شەقامەکان.

نووسینی/ کارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە