هۆكارەكانی سووتانی فیول پەمپ چیە؟
1. خراپی كوالێتی فیول پەمپ (تیجاری یاخود عادی)
2. خراپی كوالێتی بەنزین و بوونی پیسیو خڵتە، واتە هەركات كوالێتی بەنزین نزم بێ و مادەی رەساسی زۆر بێت، دەبێتەهۆی ئەوەی فیول پەمپەكە زووتر گەم بێتو دواتر هۆكار ئەبێ بۆ سوتان و لەكاركەوتنی.
3. ئیش پێكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی زۆر لەوەرزی گەرمادا.
4. كەمبونەوەی ئاستی بەنزین لەناو تانكیدا، چونكە بەنزین دەبێتەهۆی ساردكردنەوەی فیول پەمپ.
5. گیرانی بۆری گواستنەوە یان فلتەری بەنزین بەهۆی پیسی و خڵتەی ناو بەنزینەوە.
نیشانەکانی لاوازبوون و لەکارکەوتنی فیول پەمپ چیە؟
1. هەبوونی لەرزین لەحاڵەتی وەستان و سلۆری دا.
2. گران هەڵبوونی بزوێنەری ئۆتۆمبێل
3. کەم بوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل و دابەزینی ئاستی توانای بزوێنەر
4. بڕینی ئۆتۆمبێل لەکاتی ڕۆیشتن دا.
5. لە ناكاو وەستان و کوژانەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل
وەرگیراوە لە پەیجی ئۆتۆمبێل و سایتی كوردیو بە کەمێک دەستکاریەوە لەگەڵ ڕێزدا..