مەبەست لە تەکنەلۆجیای دکسۆس (dexos)چیە لە بەشێ لە ڕۆنەکاندا ئاماژەی پێدراوە
تەکنەلۆجیای دکسۆس داهێنانێکی نوێ بوو کە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرزی ئەمریکی دروستی و دوو جۆرەdexos 1 dexos2 بۆیەکەمجار لە ڕۆنی ئەیسی دیلکۆ تایبەتە به ئۆتۆمبێلەکانی شۆفرلێت درووست بوو بەڵام ئێستا زۆر کۆمپانیا و مارکەی جیاواز بەکاری دێنێ تایبەتمەندی دێکسۆس لە ساڵی 2007 پەرەی سەند و یەکەم ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای گه نه ڕاڵ مۆتۆڕز دەستی کرد بە بەکارهێنانی دێکسۆس کە لە ساڵی 2009 دا پەسەند کراوە

کۆمەڵێ سوود لەخۆ دەگرێ:
- 1-جێگیری ئەدات بە لێشاوی ڕۆن و ڕێگری ئەکات لە کەمکردن.
- 2-ڕێخستنی کاری ئۆکسجین لەناو مەکینە بەو پێیەی نەبێتە هۆی ژەنگ و پیسی.
- 3-نایەڵێ مەکینە تەنک بێ یان لاواز بێ و لێخشان کەم دەکاتەوە.
- 4-تۆز و پیسی ناو ئۆتۆمبێل لائەبات.
- 5-بەهۆی هیلاک نەکردنی مەکینەوە کە ڕۆنێکی کوالێتی بەرزە سەرفی بەنزین کەم ئەکاتەوەو چوستی زیاد ئەکات.
- 6-پلەی گەرمی مەکینەی ئۆتۆمبێل کەم دەکاتەوە.
- 7_دۆستی ژینگەیە و ڕێگری ئەکات لە دوکەڵی شین.

نوسينى :ئەندازیاری میکانیک بەرزان شێخ عمر