For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
فلنجە  چیە و ئیشی چیە لەناو ئۆتۆمبێل؟ هۆکار و نیشانەکانی خراپ بوونی فلنجە چیە؟

فلنجە چیە و ئیشی چیە لەناو ئۆتۆمبێل؟ هۆکار و نیشانەکانی خراپ بوونی فلنجە چیە؟

فلنجە (Brake Rotor) بریتیە لە پارچەیەکی کانزایی بازنەیی خڕ کە بە تەگەرەکانەوە دەبەسترێ و لەگەڵ ویلەکان سووڕ دەخوات، بەشێکی زۆرگرنگ و سەرەکیە لەناو سیستەمی ئیستۆپ کە بەیارمەتی بانس کار ئەکات بۆ هێواش کردنەوە و وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر خواستی شۆفێر. واتە کاتێک شۆفێر فشار دەخاتە سەر پایدەری ئیستۆپ ئەوا بانسەکان دەنووسێن بە فلنجەوە سەرئەنجام ئۆتۆمبێلەکە خێرایی کەم دەبێتەوە و دەوەستێت.

پێویستە فلنجە چۆن بێت :
1. دەبێت فلنجە ساف بێت
2. دەبێت فلنجە خوارنەبێت
3. دەبێت فلنجە ئەستوربێت

چۆن بزانیت فلنجەی ئۆتۆمبێل خراپە؟
1. لەكاتی لێخوڕینی موعەدەل ئەگەر قاچ لەسەر ئیستۆپ داگری ئەوا پایدەری ئیستۆپ و سوکانی ئۆتۆمبێلەکە دەیلەرزێنێت
2. فلنجە شەپۆل و زبری تێدابێت (یاخود خواربووبێت)
3. باش نەگرتنی ئیستۆپ

ئەگەر فلنجە خراپ بوو پێویستە چی بکرێت :
1. گۆڕینی فلنجە بە دانەیەکی نوێ
2. تۆڕنەکردنی فلنجە و ساف کردنی (پێویستە ٢ جار زیاتر تۆڕنە نەکرێت)

هۆکارەکانی خراپ بوونی فلنجە چیە :
1. بەکارهێنانی بانسی کوالێتی نزم کە مادەی ئاسنی زۆرە
2. تەڕبوونی فلنجە کاتێک کە گەرمە
3. تەواو بوونی بانس و نەگۆڕینی یاخود درەنگ گۆڕینی

چۆن فلنجەی ئۆتۆمبێل بپارێزین لە خراپ بوون :
1. تەڕنەکردنی تەگەرەکان و شۆردنیان لەکاتی گەرم بوونی فلنجە
2. بەکارهێنانی بانسی کوالێتی بەرز و ئەسلی

ئایا فلنجە زۆر تۆرنە بکرێ و تەنک بێتەوە بۆچی خراپە؟
1. ئیستۆپ باش نەگرتن
2. لەکاتی ئیستۆپ کردنی موعەدەل بانس فڕێ دەدات و ئیستۆپ نامێنێت ئەگەر فلنجە تەنک بێت
3. ئەگەری ڕوودانی شکانی فلنجە لەبەر زیاد تەنک بوونەوەی.

نوسینی / کارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی بە کەمێک دەستکاریەوە

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە