سێنسه‌رى ئۆكسجین
له‌م ڕۆژه‌دا سیسته‌مى كۆنترۆڵكردنى مه‌كینه به كۆمپیوته‌ر گرنگى یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه كه سێنسه‌رى (هه‌سته‌وه‌ر) جیاواز به‌كارده‌هێنرێت هه‌تاوه‌كو له ڕێگه‌یانه‌وه باشترین ووزه‌ى به‌رهه‌مهاتووى مه‌كینه به‌كاربهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م سێنسه‌رانه به باشى كارنه‌كه‌ن ئه‌وا كێشه درووستده‌كه‌ن وه‌ك زیاد به‌نزین سه‌رفكردن و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى مه‌كینه‌و هى تر كه له كۆتایدا ده‌بنه هۆى كێشه بۆ ئۆتۆمبیل و ده‌بنه هۆى زیان.
له‌م ڕۆژه‌دا سیسته‌مى كۆنترۆڵكردنى مه‌كینه به كۆمپیوته‌ر گرنگى یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه كه سێنسه‌رى (هه‌سته‌وه‌ر) جیاواز به‌كارده‌هێنرێت هه‌تاوه‌كو له ڕێگه‌یانه‌وه باشترین ووزه‌ى به‌رهه‌مهاتووى مه‌كینه به‌كاربهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م سێنسه‌رانه به باشى كارنه‌كه‌ن ئه‌وا كێشه درووستده‌كه‌ن وه‌ك زیاد به‌نزین سه‌رفكردن و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى مه‌كینه‌و هى تر كه له كۆتایدا ده‌بنه هۆى كێشه بۆ ئۆتۆمبیل و ده‌بنه هۆى زیان.
ئه‌و سێنسه‌ره‌ى ئه‌مڕۆ باسى ده‌كه‌م بریتى یه له سێنسه‌رى ئۆكسجین ئه‌م سێنسه‌ره له ساڵى 1976 به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ساڵه‌كانى دواى هه‌شتاكانه‌وه له ئۆتۆمبیله‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م سێنسه‌ره به‌شێكه له سیسته‌مى ئۆتۆمبیل ئه‌و داتایانه‌ى وه‌رى ده‌گرێت ده‌ینێرێت بۆ كۆمپیوته‌رى ئۆتۆمبیل هه‌تاوه‌كو مه‌كینه‌ى ئۆتۆمبیل بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كى باشتر كاربكات.
مه‌كینه‌ى ئۆتۆمبیل تێكه‌ڵه‌ى هه‌واو به‌نزین ده‌سوتێنێت به‌ڕێژه‌ى دیاریكراو كه بریتى یه 14.7:1 ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌ى كاربكات ( جۆرى به‌نزین و ته‌مه‌نى مه‌كینه و ڕێژه‌ى هایدرۆجین و كاربۆن و هه‌ندێ شتى تر كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌م ڕێژه هه‌یه).
ئه‌گه‌ر رێژه‌ى هه‌وا كه‌متر بوو له ڕێژه نمونه‌یه‌كه ئه‌وه ماناى وایه به‌شێك له به‌نزین به نه‌سوتاوى ده‌چێته ئه‌كزۆست به‌مه‌ش ده‌وترێت تێكه‌ڵه‌ى تێر له ئه‌كزۆست وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ى هه‌وا زیاتر بوو ئه‌وه پێ ى ده‌وترێ كه‌م ناوه‌ڕۆك له حاڵه‌تى تێكه‌ڵه‌ى تێر ئه‌وه ده‌بێته هۆى پیسبوونى ژینگه به‌هۆى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى به‌نزینى نه‌سوتا و له حاڵه‌تى دووه‌میش ده‌بێته هۆى ده‌رچونى ئۆكسیدى نایترۆجین له‌م حاڵه‌ته‌ش ژینگه پیس ده‌كات وه له حاڵه‌تى یه‌كه‌م ده‌بێته هۆى له‌ده‌ست چوونى به‌نزین و له حاله‌تى دووه‌میش ده‌بێته هۆى خراپى له ووزه‌ى به‌رهه‌م هاتوو هه‌روه‌ها ده‌بىته هۆى تێكچونى مه‌كینه.
ئه‌م سێنسه‌ره له‌سه‌ر به‌شى ئه‌كسۆزت ده‌به‌سترێت. له‌ئه‌نجامى كارلێكى كیمیایى یه‌وه ئه‌م سێنسه‌ره ڤۆڵتیه درووست ده‌كات ئه‌م ڤۆڵتیه ده‌نێرێت بۆ كۆمپیوته‌رى ئۆتۆمبیل له‌وێشه‌وه كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌زانىت ئه‌و گازه‌ى له ئه‌كسۆزته‌وه ده‌رده‌چێت تێكه‌ڵه‌ى تێره یان كه‌م ناوه‌ڕۆكه وه كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌لده‌ستێت به ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌وا بۆ به‌نزین به پى ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه پێ ى ده‌گات. ئه‌م سێنسه‌ره بۆچى گرنگه ئه‌و ئۆكسجینه‌ى كه پێویسته بچێته ناو مه‌كینه‌وه هه‌ندێك هۆكارى ده‌ره‌كى كاریگه‌رى له‌سه‌رى هه‌یه وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى كه‌ش و هه‌وا یان به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى مه‌كینه و په‌ستانى كه‌ش و هه‌واو ئه‌و لۆده‌ى ده‌خرێته سه‌ر مه‌كینه هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات كه مه‌كینه پىویستى به ڕێكخستنى بڕى ئۆكسجینى پێویست هه‌بێت كه ده‌ینێرێت بۆ ناو پستۆن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سێنسه‌ره به‌باشى كارى خۆى نه‌كات ئه‌وه به‌نزینى زیاد سه‌رف ئه‌كات هه‌روه‌ها تواناى مه‌كینه كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ئۆكسجین زیاتر بێت. ده‌توانیت له ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌رى پشكنینى ئۆتۆمبیله‌وه بزانیت كه ئه‌م سێنسه‌ره كارده‌كات یان نا بۆ بینینى كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌ست له‌و دوگمه‌ى خواره‌وه بده.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك