سیسته‌مى ABS
زاراوه‌ى ABS كورتكراوه‌ى anti-lock braking system یان anti-skid braking system ئه‌م سیسته‌مه بۆ پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان دانراوه له‌كاتى شۆفێرى. ئه‌م سیسته‌مه له‌كاتى برێك گرتن له‌و قۆناغه‌ى كه تایه‌كه ده‌ست ده‌كات به وه‌ستانى ته‌واو و ده‌یه‌وێت بخلىسكێت سیسته‌مه‌كه برێكى ئه‌و تایه به‌ر ده‌دات تا بخولێته‌وه و نه‌خلیسكێت وه كه‌تایه‌كه ویستى بخولێته‌وه جارێكى تر سیسته‌مه‌كه برێك ده‌كاته‌وه واته به هىچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م سیسته‌مه نایه‌ڵێت تایه بخلیسكێت له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا چه‌ندین جار كردارى به‌ردان و گرتنى تایه ئه‌نجام ده‌دات چونكه ئه‌گه‌ر تایه له جوڵه وه‌ستا ئه‌وه خلیسكان ڕووده‌دات و كاتێكى زیاترى ئه‌وێ بۆ وه‌ستان هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار لاربوونه‌وه‌ى سوكان ڕوو ده‌دات و ڕووداوى نه‌خوازراویشى لێ ده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام ئەگەر سیستەمی abs هەبوو شۆفێر لەکەتی برێکی لە ناکاو ئەتوانێ سوکان بجوڵێنێت بۆ خۆ لادان و سیسته‌مه‌كه یارمه‌تى ده‌رى ده‌بێت.
له‌كاتى كێشه له‌م سیسته‌مه گڵۆپى ABS له ناو داشبۆرد ده‌كه‌وێته ئیش و پێویسته له ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌رى ئۆتۆمبیله‌وه دیارى بكه‌یت كه كام تایه سێنسه‌ره‌كه‌ى كێشه‌ى هه‌یه چونكه خه‌موو تایه‌كان سێنسه‌رى تایبه‌تى خۆى هه‌یه. زۆر ده‌گمه‌نه سێنسه‌ره‌كه خراپ بووبێ زۆربه‌ى كات وایه‌رى سێنسه‌ره‌كه پچڕاوه یان كێشه‌ى هه‌یه.
ئەندازیار: دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك