For a better experience please change your browser to CHROME, FIREFOX, OPERA or Internet Explorer.
بۆچی ژمارەی سلندەر و پستۆنەكانی بزوێنەر چوار یان زیاترە؟

بۆچی ژمارەی سلندەر و پستۆنەكانی بزوێنەر چوار یان زیاترە؟

بۆچی یەك دانەی گەورە لەبری ئەو ژمارەیە بەكارنەهێنراوە؟؟؟

وەڵام/ لەبەر ئەم هۆکارانە تاکە سلندەرێک بەکارناهێنرێت لە مەکینە، بەڵکو چەند دانەیەک دادەنرێت:

1. كێش و قەبارە : تاکە سلندەرێک قەبارەی زیاتر دەبێت، و دابەش بوونی بارستایی لە چەند سلندەرێکدا چاکترە وەک لە تاکە سلندەرێکی گەورە.

2. خێرایی : تاکە سلندەرێک خێراییەکی زۆر کەمتری دەبێت، لە چەند سلندەرێک چونکە لە چەند سلندەرێک دا بەهۆی قۆناغ یان زنجیرەی سلندەرەکان کە بە نۆرە بە قۆناغەکان دا تێدەپەڕن بەردەوامی زیاتر دەدات بەجووڵەی کڕانک شەفت.تێبینی تاکە سلندەر لە کەشتیەکان دا هەیە کە خێراییەکەی تەنها 150rpmــــە.

3. ناجێگیری پاوەری تاکە سلندەر : لە سیستەمی تاکە سیلندەر دا پاوەر زۆر زیاد و کەم دەکات بۆیە فلای ویل( فلاون) ێکی گەورەتری پێویستە بۆ ڕێک کردنی ئیش کردنەکەی.

4. کێشەی لەرزین : بەهۆی زەبری بارنەگۆڕی (moment of inertia) کڕانک شەفت کە لە جووڵەی تاکە سلندەرەوە دروست دەبێت لەرزینی مەکینە زیاتر دەبێت وەک لە سیستەمی چەند سلندەرێک دا، خەیاڵ بکە لە سیستەمی چەند سلندەر دا کاتێ دوو سلندەر لە حاڵەتی بەرز بوونەوەن ، دوو سلندەرەکەی تر لە حاڵەتی دابەزینن کە ئەمەش وا دەکات جووڵەی شەفتەکە هاوسەنگ تر بێت وەک لە تاک سلندەر.

5. كێشەی سەرەتای داگیرساندن : لە تاکە سلندەر دا دەست بە ئیش کردنی ئۆتۆمبێل وزەیەکی زیاتری دەوێت وەک لە سیستەمی چەند سلندەردا.

6. فشاری گەرمی : بەهۆی ئەوەی کە لە سیستەمی چەند سلندەرێک دا ڕووبەری کەوەر دابەش بووە و چاوەکان( سلندەرەکان) بچوکترن، بۆیە ساردکردنەوەیان ئاسانتر دەبێت.

ئامادەكردنی/ هانا اسماعیل

ئەندازیاری كارەبا (پاوەر)

کۆمێنتی خۆت بەجێ بهێڵە


پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

سەرەوە