ئەم هێمایە لەڕێگا هەڵبووە چی بکەم، کێشەی چی یە ئۆتۆمبێلەکەم؟! please take a rest
ئەو هێمایە لە هەندێک ئۆتۆمبێلە مۆدیل بەرزەکان لەڕێگایی دوور هەڵدەبێت، واتە کاتێک شۆفێر سەفەرێکی دووری هەیە، ماوەیەکی باش شۆفێری دەکات و ماندوو دەبێت، لەداشبۆردی ئۆتۆمبێلەکە ئەم هێمای کوپی چا یان قاوە نیشان دەدات، کە مەبەست لێى ئەوەیە کە ڕەنگە شۆفێرەکە هیلاک بووبێت، پێویست بکات پشوويه ک وەربگریت بۆ ئەوەی ماندووێتی بڕەوێتەوە و باشتر بتوانێت کۆنتڕۆڵی شۆفێريکردن بکات.

چۆن عەقڵی ئۆتۆمبێل دەزانی کە شۆفێرەکە ماندووە و هیلاک بووە پێویستی بە پشوو و قاوە خواردنەوەیە؟
لەڕێگایی ڕادارەکانەوە بەشێوەیەک کە چەند جارێک ئۆتۆمبێلەکە لەخەتی سپی ڕێگا دەربچێت و بهێتەوە ناوە و دەرەوە عەقڵی ڕادار هەست دەکات کە شۆفێرەکە یان ماندووە یان خەوی دێت یان سەرخۆشە،
بۆیە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکات کە ڕابوەستی و چایەک بخۆیتەوە و پشوويه ک وەربگریت بۆ سەلامەتی شۆفێر

نوسيني #ئەندازیار_شێرزاد