ئایا پێویست دەکات قەپاغی تەنکی بەنزین بکە مەوە ؟

بەهۆی بەرز بونەوەی پلەی گەرما رێژەی بە هەڵم بونی بەنزین زیاد دەکات و کۆمەڵێک لەشۆفێران قەپاغەکانیان دەکەنەوە قەپاغی تەنکی بەنزین دەکەوێتە سەر رێرەوی تەنکی بەنزین تێکردن کاری سەرەکی رێگەگرتنە لە لێچونی بەنزین لە تانکی و رێگە گرتنە لە لێچونی بوخاری بەنزین ئایا سیستەمی بوخاری بەنزین تێک دەچێ وەڵام بەلێ تێک دەچێ گرینگترین نیشانی تێک چونی سیستەمەکە نەخواردنی بەنزینە کە رێگە دەگرێ لە چونە ژورەوەی بەنزین بۆ ناو تەنکی بەنزین ئایا دەکرێ سیستەمە کە تەرک بکرێ وەڵام نەخێر بەهیچ شێوەیەک

ئایا دەکرێ قەپاغی بەنزین کون بکەم یان زوو زوو بیکەمەوەوەڵام نەخێر نابێ چونکە زۆر بەئۆتۆمبێلە مۆدێل نوێیەکان هە ستیاری پەستانی هەوای تەنکی بەنزینی داناوە ئەگەر زوو زوو بیکەیتەوە یان کونی بکەی ئەوا گلۆپی قەپاغی بەنزین هەل دەبێ و بۆنی بەنزینیش دەردەچێ کەواتە بەهیچ شێوەیەک پێویست ناکات ئێمە قەپاغی بەنزین بکەینەوە بۆ بەتاڵ کردنی بوخاری بەنزین چونکە سیستەمی بوخاری بەنزین بەجیا دانراوە بۆ تەنکی بەنزین .
نوسین و ئامادەکردنی: وەستا جامی
تایبەتە بە ماڵپەری Dasty2Cars مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە لە کاتی کۆپی کردنی ئاماژە
بە ناوی نوسەر بدە.